ئیتر بەسە شارچێتی

‌د. رێزان هەردی

سەرەتا ئەم هێرش بردنە سەر شارەکانیتری کوردستانم بە ئاسایی وەرگرت وبە خۆمم دەووت، ئەوانەی ئەمڕۆ لە کوردستان بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کرد، ئارەزوومەند و هیوادار بوون کە هاونیشتمانیەکانیان لە هەموو شارەکانیتر هاوپشت و هاوڕایان بن. 

بەڵام وا هەست دەکەم کە چیترتەنیا لە ڕەخنەیەکی برادەرانە و دۆستانە نەماوەتەوە، بەڵکو بۆنی جیاکاریی و شارچێتی و هێرش بردنە سەرخەڵکانی دەڤەرەکانیتری کوردساتنی، لێدێت. ڕەخنە گرتن ئاساییە بەڵام کار بگاتە ئەوەی سووکایەتی بە شارەکانیتر بکرێت، بەڕاستی من بەکارێکی قێزەوەنی دەبینم. من چەندەها هاوڕێ و برادەر و دۆستی هەولێریی و دهۆکیم هەیە، کە جێگەی تایبەتیان لەدڵمدا هەیە (کە دڵنیام هەریەکە لەئێوەش بەهەمان شێوەیە و لەوانەیە بەهۆی ژنو ژنخاوزێتیەوە، تێکەڵ بووبن).

لەهەموو سوچێکی ئەم دنیادا، هەر شارەو تایبەتمەندێتی خۆی هەیە وهەوڵ دەداتیش ئەو تایبەتمەندێتیە ی خۆی بپاڕێزێت. 

بۆ ئاگاداری هەموو خۆێنەرەکان، خێزانی ئێمە لە بنەچە ڕەسەنەکانی سلێمانیین. هەزار ڕەحمەت لە گۆڕت هەردی باوک کە بەرەدوام بیرت دەخستینەوە، کە ئەم جیاکارییە مەترسیەکی گەورەیی لە پشتەوەیە، ئەوەش درووست بوونی ڕق و کینەیە لەناو میللەتەکەماندا، کە تەنیا و تەنیا دوژمنەکانی کورد کەڵکی لێوەردەگرن.بابە گیان قسەجوانەکانت بەردەوام ڕووناککەری ڕێگەی ژیانمن .

ئەوە من قسەی خۆم کرد و ڕای خۆمم بە کوردی و کورتی دەڕبڕی. هیوادارم بە بێ زیز بوون، کۆتایی بەم سووکایەتی کردن و ناوزڕاندنە بهێنرێت.


AM:08:57:28/09/2016

ئه‌م بابه‌ته 11552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی