میللەتی کورد چیبکات بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان؟

‌ مسعود حیدر

بە رەحمەت بێت کاک نەوشیروان لە ساڵی ١٩٨٧ لە رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی ووتی "ھەموو ئاواتم ئەوەیە ببنینم عێراق ئەبێتە سێ دەوڵەتی کورد و سونەو شیعەو ئەوەش باشترین چارەسەرە"، ئەوکات یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناچارکرا روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو قسانە چونکە کاک نەوشیروانی رەوان شاد یەکێک بوو لە بەھێزترین کارەکتەرە سیاسێکانی کوردستان و عێراق.

ئەمرۆ بزووتنەوەی گۆران بە فەرمی داوای دواخستنی پرۆسەی ریفراندۆمی کردوە ، وەلێ مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان یەکەم ئامانجی سیاسی گۆڕانە و کاک نەوشیروان لە ھەموو کۆبوونەوەکان دووپاتی دەکردەوە.

سەرەڕای ناڕازیبوونی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تا ئەم چرکەساتە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم وەکو خۆیەتی و لایەنی ئەرێنی و نەرێنی پرۆسەکە قسە زۆر ھەڵدەگرێ و ئەوەش بۆ توێژەرە سیاسێکان بەجێ دێڵم،. ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە کە مافێکی پیرۆزی نەتەوەکەمان بووە بە کەرەستەی ململانێ ی حزبی و موزایەدات. رای شخصیم وەکو نوێنەرێکی کورد و بەرگریکارێک لە مافەکانی میللەتەکەم ئەگەر ریفراندۆم ئەنجامدرا، کورد لەگەڵ عێراق دانووستان بکات بۆ #کۆنفدراڵی، دانوستانەکەش بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بێت و بە رێکەوتنی لەم جۆرە کورد خۆی دەپارێزێت لە سیاسەتی دوژمنکارانەی ھەندێ ووڵات و دەتوانێت لە ماوەی پێنج بۆ دە ساڵ پایە سەرەکێکانی دەوڵەت دروست بکات و چۆن ھەرێمی فیدرالی بوو بە دیفاکتۆ، کۆنفیدرالیش دەبێتە دیفاکتۆ, دەبێت ھەموومان دان بەوەدا بنێین کێشەی کورد لە عێراق کئشەی خاک و ناسنامەیە وەکو میللەت.

 ئەوەی گرنگە لە پاش رێکەوتن لەسەر کۆنفدرالیەت، کار لەسەر بونیادنای تاک بکرێت و ھێزێکی نیشتمانی و حکومەتێکی نیشتمانی وئابوریەکی نیشتمانی بونیاد بنرێت.
مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق
٢٠١٧/٩/٢٢
سلێمانی


PM:11:04:22/09/2017

ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی