هه‌وڵی كاك نه‌وشیروان..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
به‌ماوه‌یه‌ك پێش سه‌فه‌ركردنی، به‌دیداری كاك نه‌وشیروان گه‌یشتم، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی كتێبه‌كه‌ی به‌یروت-مداو به‌حزوری كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، باسی وه‌زعی ناوخۆی كوردستان هاته پێشه‌وه.. به‌راشكاوی پێم وت: ناو به‌ناو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوئه‌كرێته‌وه ده‌ست وه‌ردان هه‌بێ له‌ئێوه‌وه له‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی.
من له‌ده‌ره‌وه‌ی ململانێی گۆڕان و یه‌كێتی، له‌رووی ستراتیژییهوهو له‌روانگه‌ی ئاستی فراوانتری كێبڕكێ سیاسییه‌كانی كوردستاندا، وای ئه‌بینم ده‌بێ رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه كار بكه‌یت، واته رۆڵێك ببینیت ترازانی تر له‌یه‌كێتیدا روونه‌دات دوای ئه‌وه‌ی بهئهزمووون ده‌ركه‌وتووه كه به جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانیش، پێویستوایه، له‌بری گرژیی به‌رده‌وامی نێوانتان، كه ووزه‌ی هه‌ردوولای نه‌زیف و لاوازكردوه، په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیی سیاسیتان هه‌بێت.
كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌توانێ شایه‌تی ئه‌وه بدات كه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شم وتووه كه، نابێ ئه‌و ناكۆكیانهشتان له‌گه‌ڵ پارتیدا درێژه بكێشێت، چونكه ده‌رهاویشته‌ی كولتوری سیاسیی ئه‌م كۆمهڵگایهیهو هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییشیان هه‌بێ، دواجار، ئه‌بێ وه‌ك خاڵی لاوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان سه‌یر بكرێ و كار بۆ چاره‌سه‌ركردن بدرێت.
كاك نه‌وشیروان، زۆرێك له بۆچوونه‌كانی سه‌لماندم، ته‌نها ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ده‌ستیان وه‌ردابێته دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ربوو، كه ئێستاش ئه‌بینین په‌یام و نێرده‌ی هه‌یه بۆ لای هه‌ڤاڵه‌كانی دوێنێی له‌یه‌كێتی تا ناكۆكیه‌كانیان زه‌ق نه‌كه‌نه‌وه، وای ده‌خوێنمه‌وه كه له‌جاران زیاتر دركی به‌وه كردبێت كه لاوازبوونی یه‌كێتی-له‌ده‌ره‌وه‌ی بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و ململانێكانی - له قازانجی كورد‌و تهجروبهكهو ئه‌وانیشدا نییه. بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له‌جوڵه‌كانی ده‌كه‌م.
AM:11:39:30/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 7419
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی