((خۆشه‌ویستى له سیاسه‌ت به‌هێزتره))
خالید قشتینی
له‌سه‌رده‌مانى جه‌نگى سارد ، دیپلۆماتكارێكى ئینگلیز كه‌وته داوى خۆشه‌ویستى قوتابیه‌كى رووس ، مسته‌ر ئاڵفێرد له باڵیۆزخانه‌ى به‌ریتانى كارى ده‌كرد له مۆسكۆ ، تا ئه‌و رۆژه‌ى چووه دیده‌نى ئاهه‌نگێكى سه‌ماى باڵێ له‌سه‌ر شانۆى پۆڵشۆى ، له‌پڕ هه‌ردووك( خاتوو كلارا و مسته‌ر هۆل ) به‌ریه‌ك كه‌وتن ، ڕه‌نگیش بێت به‌ئه‌نقه‌سه‌ت ئه‌وه روویدابێت ، كچه رووسه‌كه به زمانى ئینگلیزى داواى لێبوردنى له مسته‌ر ئاڵفێرد هول كرد ، ئه‌مه بووه جێى گرنگى كارمه‌نده دیپلۆماتكاره به‌ریتانییه‌كه ، كاتێ پرسیاری له ژیانى ئه‌و كچه كرد بۆى ده‌ركه‌وت له زمانى ئینگلیزى ده‌خوێنێ و داواى لێ‌كرد كه قاوه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ بخواته‌وه ، (چاوپێكه‌وتن ، دیدار ،پاشان شووپێكردن) ..
له‌واقیعى ئێستاماندا پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كچێكى بیانى ، وه‌هایه كه هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌س و كاره‌كه‌ى و گه‌ل و كه‌لتووره‌كه‌ى بكه‌ى ، بۆیه خوێندنى زمانى ئینگلیزى سه‌رنجى ئه‌و پیاوه‌ى راكێشا ، ئه‌مه گه‌یاندیه قۆناغى ژیانى هاوسه‌ری ، ئه‌وه بوو كه به‌سه‌ر خاتوو كلاراى كچه رووسییه‌كه هات ...
كلارا شووى به مسته‌ر هۆل كرد ، بێ ئه‌وه‌ى بیر له‌وه بكاته‌وه كه سزا سیاسییه‌كان چۆن و چى ده‌بێت ، !! ، مێرده‌كه‌ى گه‌ڕایه‌وه له‌نده‌ن ، داواى كرد ژنه‌كه‌ى به‌فه‌رمى بێته ووڵاته‌كه‌ى ، ده‌سه‌ڵاتدارانى سۆڤیاتى ئه‌وكات نه‌یانهێشت كلارا سه‌فه‌ر بكات ، .
ژه‌نه‌ڕاڵ كاترۆ كه باڵیۆزى فه‌ره‌نسا بوو له مۆسكۆ داوایه‌كى له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سۆڤیات كرد كه كلارا بچێته له‌نده‌ن چونكه پیاوه‌كه‌ى له‌وێیه، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ى ڕه‌تكرده‌وه ، كاترۆ( باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له مۆسكۆ ) له‌نامه‌كه‌یدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سۆڤیاتى ئه‌وكات نووسیبووى : ئه‌گه‌ر بێ ره‌حمانه له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌ته‌كان ده‌جوڵێى ، په‌نا ببه بۆ خوایه‌كى میهره‌بان )، كاترۆ ئه‌وه‌ى بیرچوو كه مۆڵتۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سۆڤیات خوانه‌ناس و مولحیده و وه‌ڵامى ئه‌وه بوو : من هیچ شتێك ده‌رباره‌ى مه‌لائیكه‌و خواى میهره‌بانت نازانم ..
مسته‌ر هۆڵ ده‌ستى كرد به جه‌ختكردن له رێگه‌ى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له هۆل بێزار بوون بۆ بالیۆزخانه‌ى كه‌ندا گوازرایه‌وه ، ..
له‌م ئان و ساته كلارا كوڕێكى بوو ، تا ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه بووه 7ساڵان ، یاده‌وه‌رییه‌كان خێرا گوزه‌ریان ده‌كرد ، هه‌ردوو لا نامه‌یان ئاڵ گۆڕ ده‌كرد ، گفتوگۆكانیان له‌سۆنگه‌ى شكسپیرو دیگنز و بوو ، كه به‌شێكن له ئه‌ده‌بیاتى ئینگلیز و هه‌ردوو خۆشه‌ویست ئالووده‌ى ببوون ..
تێبینى ده‌كرا كه كلارا ووشه‌ى كۆن و كلاسیكى ئینگلیزى به‌كار ده‌هێنا ، تا واى لێهات وه‌كو كتێبه كۆنه ئینگلیزییه‌كان ده‌ینووسی ..
خۆشه‌ویستى ئه‌وان له سیاسه‌ت و دكتاتۆریه‌تى ستالین به‌هێزتر بوو ، زۆر به‌سه‌برو ئارامییه‌وه چاوه‌ڕیی بوون ، تا خواى میره‌بان ده‌رگایه‌كیان لێبكاته‌وه ، تا ساڵى 1953 ستالین مرد ، به‌مردنى ئه‌و قۆناغه‌كه گوازرایه‌وه بۆ سه‌رده‌مى جه‌نگى سارد ، تا ئه‌و رۆژه‌ى ده‌نگى ته‌له‌فۆن به‌رز ده‌بێته‌وه و مسته‌ر هۆل وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه له باڵیۆزخانه‌ى یه‌كێتى سۆڤیات بوو و پێیان گووت ، بفه‌رموون بۆ نووسینگه‌ى بالیۆزخانه ، تۆ ده‌توانى له‌مه‌ودوا خاتوو كلارا بهێنیته لاى خۆت هه‌ر خۆت چاودێری كوڕه بچووكه‌كه‌ت بكه‌ى ، بۆیه خاتوو كلارا مۆسكۆى جێهێشت و به‌رى ره‌نجى ئارامیان دوورییه‌وه و گه‌یشته هول له له‌نده‌ن ..
له عه‌ره‌بیه‌وه : كه‌نعان به‌هادین
PM:01:46:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی