خه می عیراق ...
کەنعان بەهادين
پێنج كاتژمێری به‌غدا و ئه‌مستردام ...
ده‌رگای فارگۆنه‌كه كرایه‌وه ، به‌پێی ژماره‌ی تكیتهكه له‌سه‌ر كورسی خۆمان دانیشتین ، ده‌رگاكه داخراو فارگۆنه‌كه به‌رێكه‌وت ، ئیدی وێستگه به وێستگه تێده‌په‌ڕی ، ناوه ناوه‌ش ده‌وه‌ستا و هه‌ندێ داده‌به‌زین و هه‌ندێكش سه‌رده‌كه‌وتن ، ئه‌وانی سه‌رده‌كه‌وتن هه‌مدیس به‌پێی ژماره‌ی تكیتهكه به‌دوای كورسی خۆیاندا ده‌گه‌ڕان و لۆیان نه‌بوو به هه‌وه‌سی خۆیان له‌سه‌ر كورسییه‌كی تر دابنیشن ..
ئێمه له ئیسنهوه به‌ره‌و ئه‌مستردام به‌رێكه‌وتین ، ئیدی مرۆڤانی ِ قژ زێری سپی پێستی ئه‌وروپایی سه‌رده‌كه‌وتن ، كاسه‌یه‌كی كارتۆنیی پڕ له‌قاوه‌ی به دهستێكییهوه بوو ، به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشیان كتێبێكی له‌نێو جانتاكه‌ی ده‌رده هێناو ده‌ستیان ده كرد به خوێندنه‌وه ..
بۆ ماوه‌ی 5كاتژمێر تیله‌ی چاویان له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی لانه‌ده‌چوو ،
چاو و ملی ئێمه‌ش له سوڕان و دیقه‌تدان نه‌ده‌وه‌ستا ، ئه‌و كوڕه قژ درێژی هیتفۆن به گوێچكانهت ده‌بینی له په‌نجه‌ره‌ی فارگۆنهوه سه‌یری به‌هه‌شتی ئه‌وروپایان ده‌كرد ، نه‌مدی بكه‌ونه به‌ر سواڵفهو مه‌وزووع كردنه‌وه‌و پرسیاركردن لهمهعاش و منداڵ ..
ئیدی فارگۆن لانك ئاسا ده‌هه‌ژا و رێگای ئه‌م شار‌و ئه‌و شاری ده‌بڕی ، له‌م ووڵات بۆ ئه‌و ووڵات هه‌موو مرۆڤێكی هه‌ڵده‌گرت و ده‌یگه‌یانده شوێنی مه‌به‌ستی خۆی ، بگره له ره‌شپێست ، ریشدار ، جووله‌كه و كریستیان و موسڵمان ، ..
ئه‌م فارگۆنه بۆ مرۆڤ خوڵقابوو نه‌ك بۆ مه‌زهه‌ب و دین و عه‌شیره‌ت و تیره ..
له دیدارێكی تردا ، لهنهقلیاتی باشورر ، به‌نیازی چوونم بۆ به‌غدا ، له‌گه‌ڵ5 كه‌سیتر سواری داستۆنێكی شڕی هه‌ناو رزیو بووم ، به‌م هاوینه سوتێنه‌ره ، هه‌ر لێره‌وه به شۆفێره‌كه‌م گووت من له‌به‌غدا ده‌چمه ماڵێك ده‌بێت له‌وێ هاوكارم بی ، به‌عه‌ره‌بی فه‌رمووی عه‌لا راسی !!
داستۆن رێگه‌ی كه‌ركووك به‌غدای گرته به‌ر ، ئه‌م رێگایه تین و گه‌رمای لێ به‌رز ده‌بۆوه ، ته‌نها زبڵ و خۆڵ و شتی سووتاوت له رێگا ده‌بینی ، ..
ئه‌م پێنج كه‌سه‌ش بۆن و بهرام و كۆخه و پژمین و پرته‌و بۆڵه‌ی ژێره‌وه‌یان هه‌راسانی كردبووم ، ئه‌گه‌ر كه‌لێنێك جامی بۆ كردبایهوهو هه‌وای سه‌حرای رێگای به‌غدات بۆ هاتبا ، ئه‌وا ده‌با مه‌منوون بای ..
ده‌مه‌و رووخانی سه‌دام حوسێن بوو ، به‌غدا ئاگری رق و كینه‌ی لێ به‌رز ده‌بۆوه ، من ته‌نها به درێژایی رێگه‌دا ، ووشكانی و دشداشه له‌به‌ر و پێوخواس و ئافره‌تی ره‌شپۆشی له‌چك ره‌شی ده‌م و چاو داپۆشراوی تۆزاویم ده‌بینی ،..
له شوێنێك داستۆنی بۆمان راگرت تا بحه‌سێینه‌وه ، كه هه‌ر ته‌نها خۆمان و داستۆنی لێ‌بوو ، ته‌نها و ته‌نها له‌نێو ماشێن دابه‌زین و پشت و ههنیشك و چۆكمان ئۆقره‌ی خوارده‌وه ..
نزیك بووینه‌وه له به‌غدا ، وورده وورده ناو داستۆنهكه چۆڵ ده‌بوو ، له‌پڕ ته‌نها من مامه‌وه و له‌شوێنێكی چۆڵَ شۆفێره‌كه ئاوێرێكی دواوه‌ی دایه‌وه‌و گووتی : برۆ خواره‌وه ئیدی ئێره دوا پێگه‌ی كاری منه ، منیش پێم گووت ئه‌ی نه‌تگووت هاوكاریت ده‌كه‌م بۆ بردنم به‌ره‌و ماڵی ئه‌و ناسیاوه‌م ، .. به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه گووتی دابه‌زه ئه‌ی كورد با ئه‌وه‌ی خراپه پێتی نه‌كه‌م ، منیش ئیدی دابه‌زیم ، نه وێستگه‌ی لێ‌بوو ، نه تكیت ، نه ئاراسته‌یه‌ك دیار بوو كه به‌ره‌و كوێ بچم ..
کەنعان بەهادین
PM:02:13:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2716
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی