بڵێسه جهبار فرمان: ئەگەر هەیە جارێكی دیكه وادهی ههڵبژاردن لە عیراق دوابخرێت
بڵێسه جهبار فرمان
وێستگه نیوزـ
پهرلهمانتارێكی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عیراق رایگهیاند هێشتا 10 مانگی ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردن، كهچی گرژی و ئاڵۆزییەکان له ئێستاوه دەستی پێکردوەو دهڵێت "ههندێك لایهن دهیانهوێت دەستی حکومەت ببەستنەوە کە نەتوانێت هەڵبژاردنەکە له وادهی دیاریكراوی خۆیدا ئهنجام بدات".
بڵێسه جهبار فرمان، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عیراق له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك رایگهیاندوه كه ئەگەر هەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق جارێکی تر دوا بخرێت و ئهوهی بهبیرهێناوهتهوه مەسەلەی هەڵبژاردنی پێش وەختە زیاتر لەیەک ساڵە جێگای گفتوگۆو کێبڕکێیە لە عیراق و پرۆژەی بۆ حازر کراو یاسای بۆ دانرا ئینجا کۆمسیۆن و قانونی تمویلی هەڵبژاردن دەرکرا. بۆ ئەو مەسەلە سەدان کۆبونەوە ئەنجام درا بەڵام هێشتا دیار نیە ئەنجامەکەی چی دەبێت.
ئهو پهرلهمانتارهی یهكێتی پێی وایه كه دەستنیشان کردنی کاتی ھەڵبژاردن بۆ حزب و لایەنەکان و کاندیدەکان لە عیراق دا بایەخ و گرنگی خۆیی ھەیە. ھەندێک بۆنەو و یادکردنەوە ھەن کە کاریگەریان لەسەر دەنگدەر ھەیە و دەبنە ھۆی راکێشانی سۆزو هەست. ئەمەش یا رق و توڕەیی، دواجار کەم و زیادکردنی دەنگی لێ دروست دەبێت.
بڵێسه جهبار فرمان دهڵێت تا ئێستا چەندەھا حزب و لیست و ھاوپەیمانی نوێ بە ناوی خۆپیشاندانهكانی ساڵی 2019ی عیراقهوه كه به راپهڕینی تشرین ناسراوه، خۆیان ناونوس کردوە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە، دەستنیشان کردنی وادەی ھەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرین بە قازانجی ئەم لیستانەیە. بۆ ھەموو ئەو لایەنانەی بەژدار بوون لەو ڕاپەرینە جوڵاندنی ھەستی دەنگدەرو کەسوکاری قوربانیان دەبێتەھۆی بەدەستھێنانی دەنگی زیاتر، زۆر حزب لە ھەوڵی راکێشانی کەسایەتیە دەرکەوتوەکانی ئەم ڕاپەرینەن بۆ نێو لیستەکانیان، دەست نیشانکردنی ئەم وادەیە نارەزاییەکی زۆر بە دوای خۆیدا ھێناوەو زۆرێک لە لایەنەکان داوای گۆڕینی دەکەن.
له بهشێكی دیكهی نوسینهكهیدا پهرلهمانتارهكهی یهكێتی باسی لهوه كردوه كه هێشتا 10 مانگی ماوە بۆ وادەی هەڵبژاردن، گرژی و ئاڵۆزیەکان دەستی پێکردوە، دەیانەوێت دەستی حکومەت ببەستنەوە کە نەتوانێت هەڵبژاردنەکە کە لەو ماوەیەی دیاریکراوە 10/10/2021 ئەنجام بدرێت، دۆخی ئەمنی دەوری گرنگی هەیە لەوەی هەڵبژاردن بکرێت یان نا. بۆیە تەقینەوەو جموجوڵی داعش و پەلاماری موشەکی فڕۆکەخانە سەرەتایەکی مهترسیداره، جگە لە پەتای کۆرونا کە عیراق و دونیای دابڕیوەو جموجوڵی زۆر کەم کردوهتەوە. نائارامی سیاسییش دەوری هەیە لە ئەنجام دان یا ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن.
ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراق دەرفەت دەکاتەوە بۆ هێزو کارەکتەری نوێ بەتایبەتی ناڕازیەکان و ئەوانەی سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکانیان کرد، چانسی چەندین هێزی سیاسی و کەسی کۆن دەسوتێنێ.
له كۆتاییشدا دهڵێت "کازمی سەرۆک وەزیران خۆی لە جەبهەی خۆپیشاندەران دەزانێ، پێی وایە لە ئەنجامی خۆپیشاندانی ئەوان هاتۆتە سەر کورسی و، بە رەزامەندی ئەوان بوە. بۆیە ئەو کاتە بەدڵی خۆی دەزانێ. لایەنەکانی تریش بە کاتێکی کوشندەی دەزانن. لەبەر ئەو هۆکارانەی باسم کرد ئەگەر ھەیە هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە ئەنجام نەدرێت و جارێکی تر دوابخرێت. بێگومان ھۆکاری دواخستن ناو دەنرێک کێشەی ھونەری ."
PM:10:58:24/01/2021
ئهم بابهته 3292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت