له‌ عیراق هه‌زار و 855 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 855 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ و 26 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ ئاماری 24 كاتژمێری رابردودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراقدا هه‌زار و 855 كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 26 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 909ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه‌.

به‌گشتی له‌ عیراق 560 هه‌زار و 622 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 489 هه‌زار و 772 توشبوو چاكبونه‌ته‌وه‌ و 12 هه‌زار و 387 تووشبووش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:03:32:04/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 4224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو