سه‌در بۆ هێزه‌ شیعه‌كان: با په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف ئیمزا بكه‌ین و ناو ماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

رابه‌ری سەرۆكی رەوتی سەدر داوای لە هێزە شیعەكان كرد نێوماڵی خۆیان رێكبخەنەوە و لەسەر بنەمانی "بڕوای ئایینی و سیاسی" پەیماننامەی شەرەف ئیمزا بكەن.

موقته‌دا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در لە پەیامێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "كەسانێك بە روونی بێڕێزیی بەرامبەر بە خودا و ئایین و پێغەمبەر و پیاوچاكان دەكەن و دەیانەوێت لەو رێیەوە "ناوبانگی شۆڕشگێران و چاكسازی و دین و مەزهەب بشێوێنن".

 سەدر رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئەو كەسانە لەلایەن هێزە خراپەكارەكانی دەرەوە و هەندێك كەس لە ناوەوەی عێراقەوە پشتیوانی دەكرێن.

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی لە هێزە شیعەكان كردووە كە نێوماڵی خۆیان رێكبخەنەوە و لەسەر بنەمای بڕوای ئایینی و سیاسی، پەیماننامەی شەرەف ئیمزا بكەن.


PM:09:17:02/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 3300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو