قوباد تاڵه‌بانی: لێرە هەست بە ئیهانەیەکی بێ سنور دەکەی بەرانبەر بە مرۆڤ
قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داواش ده‌كات هه‌موان پێكه‌وه به‌شداربن له كه‌مكردنه‌وه‌ی تووندوتیرژی.
قوباد تاڵەبانی، له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "داواتان لێ دەکەم هەمووان پێکەوە بەشداربین لە كەمكردنەوەی توندوتیژی، چونكە ئەمە تەنھا پەیوەندیدار نییە بە رێكخراوەکانی ژنانەوە، بەڵکو دەبێت لە ھەموو لایەكەوە كاری بۆ بكرێت تا پێكەوە بتوانین كۆتایی بەم پەڵەی شەرمی ژن كوشتنە بھێنین".
ده‌شڵێت: "بیریشمان نەچێت لەپشت کوشتنی هەر ژنێکەوە بە تەنها پیاوێک نییە وەك تاوانبار، بەڵکو کلتورو عەقڵییەتێكی داخراو و نەریتێکی دژە ژیان هەیە".
PM:01:11:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت