بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە پیاوێكی بەتەمەن و نەوەیەكی گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

لەسەر رێگەی دووسایدی هەڵەبجە- سەیدسادق، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە پیاوێكی بەتەمەن و نەوەیەكی نۆ ساڵانی گیانیان لەدەستداوە.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەرگەڕاوە لە جۆری تۆیۆتا لاندكروزەر بووە و لە نزیك گوندی قاجر بووە، شۆفێرەكەی بەناوی (ع. ح. ف)ی تەمەن 64 ساڵان بووە و دانیشتووی شاری سلێمانی بووە، لەگەڵ كچەزایەكی بەناوی (ن. م. ف) كە تەمەنی 9 ساڵان بووە، گیانیان لەدەستداوە. 

ناوبراو روونیكردەوە، تەرمی ئەو دوو كەسە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە، هاوسەری شۆفێرەكەش بەناوی كە تەمەنی 63 ساڵانە بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە. 


PM:05:19:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو