عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، 3 هەزار و 204 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 204 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراوە و 3 هەزار و 21 كەسیش چاكبوونەتەوە، 55 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 449 هەزار و 153 كەس.

هەر بەپێی ئامارەكە، لە كۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 378 هەزار و 209 كەس چاكبوونەتەوە و 10 هەزار و 568 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.


PM:04:09:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت