كه‌تیبه‌یه‌كی كچانی ئه‌رمینا بۆ شه‌ڕی ئازەربایجان ده‌چنه قه‌ره‌باغ
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا رێگه‌ی به كه‌تیبه‌یه‌كی كچانی وڵاته‌كه‌ی دا بۆ شه‌ڕی دژبه ئازه‌ربایجان بچنه هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ له هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ.
ئارتسرۆن هۆفهانیسیان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا ده‌ڵێت كه 100 كچه خۆبهخسی ئه‌رمه‌نی په‌یوه‌ندییان به كه‌تیبه‌ی كچانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه كردوه، كهتیبهكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كچه چالاكوان ناری سۆنی و ناری خهلغاتیانهوه پێكهێنراوه.
ئه‌و دوو كچه چالاكوانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایانگه‌یاندوه كه پێشتر داوایان له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردوه كه‌تیبه‌یه‌كی كچان بۆ "به‌رگری له نیشتمان" دروست بكه‌ن و حكومه‌تیش ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه.
راشیانگه‌یاندوه كه ده‌رگا بۆ كچانی ئه‌رمینیا كراوه‌یه بچنه به‌ره‌ی جه‌نگ به‌و مه‌رجه‌ی كه‌مێك له ئه‌زمونی سه‌ربازییان هه‌بێت و باری ته‌ندروستییان باش بێت.
PM:06:47:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت