نرخی نه‌وت گەیشتە سەروو 43 دۆلار


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلولی 2020، نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکرا.

یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 43 دۆلار و 9 سەنتە.

ھاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 40  دۆلار و 97 سەنتە.

بەھۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەک دوو گەورەترین ھەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەھای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.


AM:08:06:19/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت