فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانی سنوری برادۆست كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی گۆڕتارینی سنوری برادۆستیان کرد و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش تەقەی هەڕەمەکییان بەسەر گوندەکەدا كردوه و ئاگریش له پۆش و پاوانی ناوچه‌كه به‌ر بووه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی گۆڕتارینی سنوری برادۆستیان کردوە و بەوهۆیەوە، ئاگر لە پوش و پاوانی گوندەکە کەوتووەتەوە، ئه‌و ئاگره‌ی كه كه‌وتوه‌ته‌وه لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و هاوڵاتیان خۆیان هەستاون بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
به‌وته‌ی دایشتوانی ناوچه‌كه، سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکیشیی بەسەر گوندەکەدا کردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ لەکاتی کۆبوونەوەی پاسەوانی سەر سنور و پەکەکەدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی پاسەوانی سەر سنوری عیراقی کردە ئامانج و بەوهۆیەوە دوو ئه‌فسه‌ری پاسەوانی سنور و شۆفێركه‌یان و سێ گەریلای پەکەکە گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:11:28:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت