40 پەنابەر بەخواستی خۆیان لە یۆنانەوە گەڕانەوە کوردستان
وێستگەنیوز-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 135 پەنابەری عێراق بەشێوەی ئارەزوومەندانە لەوڵاتی یۆنان گەڕاونەتەوە عێراق و لەو ژمارەیەش 40 هاوڵاتیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، لەکاتی گەڕانەوەشیاندا بۆ هەر پەنابەرێک بڕی 2 هەزار یۆرۆ دەدرێت بەو کەسەی بەخواستی خۆی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، نوێنەری دەزگاکەیان باڵوێزی عێراقی لەیۆنان ئاگادار کردوەتەوە کە هەر پەنابەرێکی عێراقی کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی یۆنانە دەیەوێت ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە، هاوکاری کارئاسانی بۆ دەکرێت و بۆ هەر پەنابەرێک بڕی 2 هەزار یۆرۆ خەرج دەکرێت.
ئەوەش هاتوە، بڕی ئەو هاوکاریە سەرجەم ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە دەگرێتەوە، کە لە پێش ڕێکەوتی (1-1-2020) چونەتە ناو خاکی یۆنانەوە، گەڕانەوەی پەنابەرانیش ئارەزوومەندانەیە و هەر کەسێکیش دەیەوێت بگەڕێتەوە، بۆناونوسین و ڕێکار و ڕێنمایەکانی خۆتۆمارکردن، دەبێت سەردانی باڵوێزی عێراق بکات لە یۆنان- ئەسینا.
PM:08:50:06/08/2020
ئهم بابهته 1584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت