ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەعێراق 140 هەزاری تێپەڕاند


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 47 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و 67 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان 140 هەزار كەسی تێپەڕاند. 

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە 24 كاژێری رابردوودا 16 هەزار و 591 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا كراون، ئەنجامی پشكنینی سێ هەزار و 47 كەسیان پۆزەتیڤ بوون، كە بەپێی پارێزگاكان بەمشێوەیە (بەغدا: 659، نەجەف: 290 ، بەسرە: 273، كەربەلا: 244، هەولێر: 218 ، كەركوك: 211، بابل: 194، نەینەوا: 144، سەڵاحەدین: 113، دیالە: 103، دهۆك: 101، میسان: 96، دیوانیە: 93، سلێمانی: 85، واست: 74، زیقار: 67، ئەنبار: 43، موسەنا: 39 )، هەر بەپێی ئامارەكە، دوو هەزار و 583 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە.

تائێستا لە عێراق ملیۆنێك و 92 هەزار و 741 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراون، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشكنینی 140 هەزار و 603 كەس پۆزەتیڤ دەرچووە، 101 هەزار و 25 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و پێنج هەزار و 161 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:05:17:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت