ئه‌و دوو كچه‌ی ژووانیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ره‌تكرده‌وه و ئەویش سوکایەتیی پێکردن
وێستگه نیوزـ
دوای كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا كه باس له كاتی سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ ده‌كات و هێرشێكی زۆری كردوه‌ته‌سه‌ری، برازاكه‌ی تره‌مپیش كتێبێكی ده‌ركردوه كه نهێنییه‌كی زۆر له ژیانی تایبه‌ت و پێش بوون به سه‌رۆك ئاشكرا ده‌كات.
ماری تره‌مپ، یه‌كێك له كچه‌كانی برایه‌كی تره‌مپ و كتێبێكی به‌ناونیشانی "زۆر به‌ڵام هێشت به‌س نییه: چۆن خێزانه‌كه‌م مه‌ترسیدارترین پیاوی جیهانیان دروستكرد" بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایا باس له ژیانی پێش بوون به سه‌رۆكی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.
له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا، ماری باس له مامی (تره‌مپ) ده‌كات و ده‌ڵێت سوكایه‌تی به‌و كچانه كردووه كه نه‌یانویستوه ژووانی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن، له‌وانه‌ش مادۆنا، خانمه گۆرانبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكا و كاترینا ویت، خانمه وه‌رزشوانی ئۆڵۆمپیی خلیسكان له‌سه‌ر به‌فر کە بە رەگەز ئەڵمانییە.
ماری هه‌ركات باس له كچ و ژنه‌كانی ناو ژیانی تره‌مپ وه‌ك سه‌رده‌مێكی تاریكی بۆ ئه‌و كچانه باسیان ده‌كات و وای ده‌گێرێته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ژووانی تره‌مپیان ره‌تكردایه‌ته‌وه، ئیتر ده‌بوون به خراپترین و ناشترین و قه‌ڵه‌وترین كه‌س له چاوی تره‌مپدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، ماری باس له‌وه ده‌كات كه چۆن تره‌مپ بووه‌ته ده‌سته راستی باپیری و به هێمنی و له‌سه‌ر خۆ باوكی و براكانی دیكه‌ی رووخاندووه و ده‌ڵێت "خانه‌واده‌كه‌م مه‌ترسیدارترین پیاوی جیهانیان دروست كرد و دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌می رووخاند ناهێڵم وڵاته‌كه‌م بڕووخێنێت".
بڕیاریشه كتێبه‌كه‌ی ماری له 14ی ئه‌م مانگه و دوو هه‌فته پێش واده‌ی دیاریكراوی خۆی بكه‌وێته بازاڕه‌وه، رۆبه‌رت تره‌مپ، برای تره‌مپ سكاڵایه‌كی یاسایی به‌رزكرده‌وه بۆ رێگریكردن له ده‌رچوونی كتێبه‌كه و ده‌ڵێت به‌پێی رێككه‌وتنێك كه ماری له ساڵی 2001 واژووی كردوه، نابێت كتێبه‌كه بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی رایگه‌یاند كه خانه‌ی سایمۆن ئاند شۆسته‌ر مولزه‌م نییه به پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه‌وه و به‌رده‌وامه له چاپكردنی كتێبه‌كه.
ده‌رچونی ئه‌م كتێبه دوای کتێبەکەی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دێت كه به‌ناوی "ئەو ژوورەی کە شتەکان تێیدا روویاندا" بڵاوكرایه‌وه و باس لە رووداوەکان و هەڵویستەکانی دوو ساڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بووەتە پڕفرۆش‌ترین کتێب لە دوو ساڵی رابردوو و لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 780 هەزار دانەی لێفرۆشراوە.
ترەمپ و مادۆنا
کاترینا ویت
PM:11:20:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت