فەرمانێك لە وەزیری پەروەردەوە

‌ئالان حەمەسەعید

وێستگە نیوز-

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رۆژانی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڕیاریدا بەسەركردنەوەی هۆڵەكان بۆ چەند ئاستێك رێگەپێدراوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەفەرمانێكدا رایگەیاندووە، بەمەبەستی دابینكردنی كەشێكی ئارام و باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڕیاریاندا، لەهەموو ئاستەكانی بەرپرسیارێتی سەردان و بەسەركردنەوەی ناو هۆڵی تاقیكردنەوەكان رێگەپێدراو نییە، دەكرێت بەرپرسی یەكە ئیدارییەكان و پەروەردەییەكان (وەزیر، بریكاری وەزیر، بەڕێوەبەرە گشتییەكان، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان، سەرپەرشتیاران) سەردانی كارگێڕی ناوەندی تاقیكردنەوە بكەن.


هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەری هۆڵ و یاریدەدەر و مامۆستایانی چاودێر رێگەیان پێنادرێت مۆبایل ببەنە ناو هۆڵی تاقیكردنەوە، دەتوانن مۆبایل لەئیدارەی ناوەندی تاقیكردنەوەكان  دابنێن، رێگاش نادرێت میدیاكان هیچ جۆرە روماڵێكی میدیایی لەناو هۆڵی تاقیكردنەوە گشتییەكان ئەنجام بدەن، تەنها دەتوانن لێدوانی میدیایی لەبەڕێوەبەری ناوەندی تاقیكردنەوە وەربگرن لەدەرەوەی هۆڵی تاقیكردنەوەكان.

بڕیارە رۆژی 11ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی بەخۆپارێزییەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە بچێت.


PM:12:58:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو