لە ئەمریكا 2434 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز ـ

بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوو هەزار و 434 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوو هەزار و 434 توشبووی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە، بەمەش ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 46 هەزار و 168 كەس.

بەرپرسانی ئەمریكا ئەوەشیان خسۆتەڕوو، كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 29 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی مردووان بەو ڤایرۆسە لە ئەمریكا گەیشتۆتە 582 كەس.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لە سەرتاسەری جیهان 392 هەزار و 713 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەوهۆیەشەوە 17 هەزار و 150 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و 103 هەزار و 396 توشبووش چاكبوونەتەوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لە چین سەریهەڵدا و بەناو وڵاتانی دیكەی جیهان بڵاوبۆوە و ئێستاش بۆتە مەترسییەكی گەورە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.



PM:04:46:24/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو