نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی گه‌یشتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی ره‌وانه‌ كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌له‌ دوو رۆژی داهاتوودا پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم.


شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم، وه‌زیری دارایی عیراق ئیمزای له‌سه‌ر پاره‌ی مانگانه‌ی دیاریی كراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردوه‌و له‌دوو رۆژی داهاتوودا پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر حساب بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".

وتیشی: "هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام مانگانە حكومه‌تی عیراق له‌ 17 تا 25 ی مانگ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ به‌دڵنیایی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت".

تا ئێستا به‌شه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ نه‌كراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

هــ. ر


AM:08:37:24/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 30720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت