"ھەنگاوی گرنگی چاکسازی دەبێت نەوت بێت"
لیژنەی سامانە سروشتیەکان و تیمی سیاسی کونسوڵگەری بریتانیا کۆبونەوە


وێستگە نیوز-
لیژنەی سامانە سروشتیەکان لەگەڵ بەرپرسی تیمی سیاسی کونسوڵگەری بریتانیا کۆبونەوە و عەلی حەمە ساڵح ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد.

عەلی حەمە ساڵح ، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سامانە سروشتیەکان ئاشكرایكرد كە "عەئەمڕۆ ڤینێی ئانیکات، بەرپرسی تیمی سیاسی بریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغداد و چاکسازی لە دۆسیەی نەوتدا لەگەڵ لیژنەی پیشەسازی و وزەو سامانە سروشتیەکان کۆبویەوە".

عەلی حەمە ساڵح ئاشكرایكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا ئامانجی لیژنەکەیانی رونکردۆتەوە و "ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بۆ دابینکردنی بەشە بودجەی ھەرێم و رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە لایەن ھەرێمی کوردستانەوە، بژاردەیەکی دروستە" .

دەشڵێت "لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە، رامانگەیاند: چاکسازی گەورەو سەرەکی لە دۆسیەی نەوتدا پێویستە، بۆ ئەمەش ھەنگاوی جدی و پێوتست دروستکردنی سندوقی داھاتی نەوت و دامەزراندنی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتە".

جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەندامانی لیژنە بەڕونی باسی پێویستی ڕێککەوتنی ھەرێمی کووردستان و حکومەتی ناوەندیان کردو، بەرنامەی لیژنەیان بۆ چاکسازی لە دۆسیەی نەوت و دروستکردنی سندوقی داھاتەکانی نەوت ڕونکردەوە.


PM:02:08:29/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت