هەڵوێستی واشنتۆن لەسەرهێرشەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا


وێستگە نیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە "میلیشیا ئێرانییەكان" بەردەوامن بۆ سەر ئاسایش لە عیراق، داواشی لە حكومەتی عیراقی كرد پارێزگاری لە دامەزراوە ئەمریكییەكان بكات.


وتەبێژێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئاژانسی سبۆتینگی روسی رایگەیاند "زانیاریمان پێگەیشتووە لەسەر هێرشی موشەكی بۆ سەر ناوچەی سەوز كە باڵیۆزخانەی ئێمەی لێیە، داوا لە بەرپرسانی عیراق دەكەین دامەزراوە ئەمریكییەكان و دبلۆماتكارانمان بپارێزێت".

هەروەها راشیگەیاند كە "دۆخەكە لە عیراق قەیراناوی دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی میلیشیاكان كە ئێران پشتگیریان لێدەكات بەردەوام هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی عیراق".

ئەم لێدوانە لە دوای ئەوە دێت كە شەوی رابردوو پێنج موشەك ئاراستەی ناوچەی سەوز كرا یەكێكیان كەوتە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا.


د.ح
 


AM:09:35:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت