بەرهەم ساڵح: پێویستە ڕێز لە سەروەری نیشتیمانی عیراق بگیرێت



وێستگە نیوز- 
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ هەینی ٢٢٤ ی ١ ی ٢٠٢٠ لە ڕۆما پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لویجی دی مایۆ.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق و ئیتاڵیا بکات.

هەر لە دیدارەکەدا  بەرهەم ساڵح، تەئکیدی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەمانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کردەوە، هاوکات سوپاسی بەشداریکردنی ئیتاڵیای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی داعش کرد.

لە دیدارەکەدا جەختیش لە پشتیوانی سەقامگیری عێراق و کاری هاوبەش کرایەوە، لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتەوایی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.

لە ئێستادا سەرۆک کۆماری عیراق بە سەردانێکی کورت لە ئیتاڵیایەو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوەو دیداریشی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان دەبێت. 


ش . ر 


PM:11:05:24/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو