هاتوچۆی هه‌رێم ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێلی راگرت
جامڕەشکردن راگیرا..
وێستگه نیوز ـ
هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ئێستادا به‌هۆی پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كان پیدانی مۆڵه‌ت راگیراوه.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێم هاتووه: هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه هیچ كه‌سێك به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ نه‌كات.
هاتوچۆی هه‌رێم هۆكاره‌كه‌ی روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: له ئێستادا پێداچونه‌وه به رێنمایه‌كانی تایبه‌ت به‌پێدانی مۆڵه‌ت بۆ ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبیل ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رێنمایی ده‌ركردبوو بۆ ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل كه له‌به‌رانبه‌ر ره‌شكردنه‌كه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گیرا.
ده‌قی رێنماییه‌كانی پێشوو:
PM:07:29:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت