لوتكه‌ی به‌رلین چه‌ند بڕیارێكی بۆ دۆخی لیبیا ده‌ركرد
بەشداربوانی لوتکەی بەرلین
وێستگه نیوزـ
راویژكاری ئه‌ڵمانیا به‌یاننامه‌ی كۆتایی به‌رلینی له‌باره‌ی قه‌یرانی لیبیا خوێندەوە و رایگەیاند کە بڕیاردراوە درێژە به ئاگربه‌ست بدرێت و هه‌نارده‌ی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه بكرێت و میكانیزمێكی سه‌ربازیش بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ست لە لیبیا دابنرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نگێلا مێركڵ، راویژكاری ئه‌ڵمانیا به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ئاشكرایكرد، "گفتوگۆی چڕ و جددیمان له‌باره‌ی پرسه‌كه كرد و توانیمان بگه‌ینه بڕیارێك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له لیبیا، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سته‌به‌ری ئاشتی بۆ گه‌لی ئه‌و وڵاته بكه‌ین. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كۆنگره‌ی به‌رلین به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانی پشتیوانییه‌كی باشی پرۆسه‌ی سیاسی له لیبیا بكات".
مێركڵ وتیشی: "ته‌واوی لایه‌نه‌كانی لوتكه پابه‌ندی هه‌ڵوێستێكی بونیادنه‌ر بوون و له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ لیبیا و چاودێریكردنی به شێوه‌یه‌كی چڕ رێككه‌وتن، وه‌ك چۆن پێشتر له‌ئارادابوو".
هاوکات به‌شداربووانی جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست له لیبیا كردوه‌ته‌وه و خاڵی هه‌ره گرنگ له‌وه‌دایه، كه فایز سه‌ڕاج، سه‌رۆكی حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی و خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتیمانی لیبیا له داهاتوودا پابه‌ندی زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاو بن، كه له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و غه‌سان سه‌لامه، نێردراوی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لیبیاوه پێشنیازكراون، له‌وانه‌ش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ست، كه له هه‌ر یه‌كێك له دوو لایه‌نه ناكۆكه‌كان 5 نوێنه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
راویژكاری ئه‌ڵمانیا روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو لایه‌نە ناكۆكەکان ناوی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌كه ده‌ستنیشان كردووه‌و له ئێستاشەوه بانگهێشتنامه‌كان ئاراستەیان دەکرێت، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له ئاگربه‌سته‌وه بۆ سیستمێكی هه‌میشه‌یی وه‌ستانی شه‌ڕ بگۆڕدرێت".
PM:11:57:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت