یه‌كێتی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌ولێر تۆمار ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه راپۆرته‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌كه‌ی یه‌كێتی له زیندانه‌كانی ئاسایش هه‌یه و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن.
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبەردەم پزیشكی دادوەری ھەولێر بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، گومانمان لەروداوەكە ھەیە كە ئەو پێشمەرگەیە لەزیندانی ئاسایشی ھەولێر خۆی خۆی خنكاندبێت ئەو راپۆرتە پزیشكیەمان رەتكردۆتەوە و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەین .
دوێنێ پێنجشه‌ممه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی مەجید برایم راگه‌یه‌ندرا ، كە پێشمەرگەیه‌كی تەمەن 38 ساڵی یەكێتی بوو له لیوای 3ی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه، وه‌ك ده‌وترێت پێشتر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه لەگوندی سیساوە لەلایەن دژە تیرۆری پارتییەوە رفێندراوه و دوێنێش ھەواڵی مردنی بەخانەوادەكەی راگەیەندرا.
له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه
ئاسایشی هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەک لەناو بینای ئاسایش ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه.
ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاندوه كه "بەداخەوە لە رۆژی 16/1/2020، ناوبراو لەناو بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، دوای ئاگادار کردنی بەڕێز دادوەر ، تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا".
له‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر کەسوکاری پێشمه‌رگه‌گه ناڕەزاییان ده‌ربڕی و گومان لە شێوازی گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه كه ده‌كه‌ن و دەڵێن "لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە".
AM:09:38:17/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت