وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمیەکە هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد

‌ئینگریت کرامپ کارینپاور، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا


وێستگە نیوز- 
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە لە حاڵەتی بەردەوامی پشتیوانی ئەوروپیەکان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران. 

ئینگریت کرامپ کارینپاور، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا،  لەمیانەی سەردانێکیدا لە لەندەن ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی بە رێژەی سەدا ٢٥ کردووە لە حاڵەتی بەردەوامی پشتیوانی ئەوروپیەکان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

وتیشی، " ئەمریکا وتوویەتی ئەو باجە بەسەر ئەو کاڵایانەدا دەسەپێنێت کە لە نێوان ئەمریکا و ئەوروپادا مامەڵەیان پێوە دەکرێت". 

رۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدا ئەو هەڕەشانەی کردووە کە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ئێرانیان بە پێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی ٢٠١٥ تۆمەتبار نەکردووە. 


ش . ر 


PM:06:43:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت