پارێزگاری هەولێر و كونسوڵی گشتی ژاپۆن له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌می 2020، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر و بەرپرسی رێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی لە کوردستان کرد.


به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌دنراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، تیایدا هاتووه‌: لەسەرەتای دیدارەکەدا دوای ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەسەر پرۆژە و هەماهەنگی و کاریی هەردوولا، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سوپاسی كونسوڵی گشتی وڵاتی ژاپۆنی بۆ هەموو ئەو هەماهەنگی و هاوکارییانەی کرد کە لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردوویانە، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی بەرپرسی رێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی لەکوردستان کرد بۆ تەواوی ئەو کار و چاڵاکی و پرۆژانەی کە بۆ ئاوارە و پەنابەران ئەنجامیانداووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: لەلایەن خۆیانەوە كونسوڵی گشتی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر و بەرپرسی رێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی لەکوردستان سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا و ئامادەیی تەواوی خۆشیان نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک و پێویستیەک بۆ خزمەتی دۆخی ئاوارە و پەنابەران و هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر.

هــ. ر


PM:03:02:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت