نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو كۆبوونەوەی پەرلەمانیان بەجێهێشت

‌دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی

وێستگە نیوز-
كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی بەردەوامە و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەگرتوو دانیشتنەكەیان بەجێهێشت.
 
فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوو دژی پەسەند كردنی بەشێكی ماددەكانی یاسای چاكسازین.

نەوەی نوێ پاش ئەوە پەرلەمانیان بەجێهێشت كە یاسای خانەنشینی پلە باڵاكان خرایە دەنگدان و پەسەند كرا، كۆمەڵ و یەكگرتوویش داوایان كرد كەمترین مووچەی خانەنیشنی لە 400 هەزار كەمتر نەبێت.

کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند: "لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا زامنی گیرفانی پلەباڵاکان کراوە، بەڵام زامنی خەڵکی فەقیر و هەژار نەکراوە".

کازم فاروق وتیشی: "پەرلەمانتار و وەزیر بە چوار ملیۆن و 100 هەزار دینار خانەنشین دەکرێن".

راشیگەیاند: "پێشنیازمان کرد کەمترین موچە 500 هەزاربێت، بەڵام جێگەی نەکرایەوە و ئێمەش دانیشتنەکەمان بەجێهێشت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی‌ کوردستاندا پرۆژەیاسای چاکسازیی پەسەندکرا و دژی‌ خانەنشینکردنی‌ پلەباڵاکان فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو دانیشتنەکەیان بەجێهێشت.
 







PM:01:02:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت