سەدر: خۆپیشاندانەكەمان دژی شۆڕشگێڕانی چاكسازی نییە

‌موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر

 

وێستگە نیوز-
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رەتیكردەوەى ئەو خۆپیشاندانەی بانگەشەی بۆ دەكات لە پێناو نەهێشتنی خۆپیشاندانی چاكسازی بێت.


لە بەیاننامەیەكدا كە ئاراستەی كردووە سەدر بە خۆپیشاندەرانی دژی حكومەت دەڵێت "بەردەوام بن لە شۆڕشەكەتان ئێمە پشتیوانتانین".

هەروەها نوسیویەتی "نیشتیمان نییە بە كاتێك داگیر كراو بێت، هەروەها سەروەری خاكی عیراقیش نیە لەگەڵ گەندەڵی، ئارامیش نییە لەگەڵ تیرۆر.

سەدر باس لەوەش دەكات كە میانڕەوی رێگەیانە و ئاشتی ئامانجیانە و سەروەری خاكی عیراق داواكاریانە.

لە كۆتایشدا سەبارەت بەوانەی كە دەیانەوێت خۆپیشاندەران بكەنە ئامانج دەڵێت "با بێدەنگ بێت هەموو دەنگەكانی توندوتیژی هەروەها بانگەشەكارانی ملكەچكەر، نە ئێوە دەرەكین و نە ئێمە شوێنكەوتەی دەرەوەین، بەڵكو ئێمە و ئێوە عێراقین.

د.ح


 

 


AM:11:42:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت