پۆلیسی گه‌رمیان: یه‌كه‌م حاڵه‌تی خۆكوشتن له ساڵی نوێ له گه‌رمیان تۆمار كرا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، له‌ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه كه ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی خۆكوشتنه له ساڵی نوێ له‌ناوچه‌كه روویداوه.
عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: بەرە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلارەوە تەرمی گەنجێک بەناوی موحسن عەسکەر محه‌مه‌د، لەدایکبووی 1999 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆکاری هەڵواسین گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو هیچ کێشەو گرفتێکی نەبوە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.
به وته‌ی عه‌لی جه‌مال قدوری، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوه‌ری کراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خنکانی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە، كه لەساڵی نوێی 2020 ئەم حاڵەتە بەیەکەمین حاڵەتی خۆکوشتن دێت لەسنوری گەرمیان.
هـــ. ر
AM:09:40:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت