بەڕێوەبەرێكی نوێ لە شوێنی عەبدولخالق تەڵعەت لە پۆلیسی هەولێر دانرا


وێستگە نیوز
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە فەرمی دلێر نەجاری وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستنیشانكرد، لە شوێنی عەبدولخالق تەلعەت.

پێشتر، عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بوو، لە ئیستادا کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دەست بەکار دەبێت، ئەمەش بەگوێرەی تویتێکی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

دلێر نەجار پێشتر بەڕێوەبەری كارگێڕی پۆلیسی پارێزگاری هەولێر بووە و پاش بەرز كردنەوەی پلەكەی بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئێستا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرە.

د.ح
 


PM:02:10:15/01/2020








ئه‌م بابه‌ته 7408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت