سلێمانی.. کارمەندێکی بەستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەکاتی کارەکەیدا گیانی لەدەستدا



وێستگە نیوز- 
کارمەندێکی بەستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەکاتی کارەکەیدا بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە کاتی کارەکەیدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستداوە. 

هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، " یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای ژاڵەی دەربەند تایبەت بە بەستنی تابلۆی ئوتومبیل بەناوی (محمد عثمان) لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیدا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە گەراجی تابلۆبەستن گیانی لەدەستدا"

ئاماژە بەوەش کراوە، "رووداوەکە بە هۆی ئوتومبیلێکی کرێ (پاص) جۆری مارسیدس روویدا کە خۆی پێدا کێشاوەو لەکاتێکدا کارمەندەکە خەریکی بەستنی تابلۆ بووە بۆ ئوتومبیلێکی بارهەڵگر و بەداخەوە دوای چەند دەقەیەک بەهۆی بەهێزی بەرکەوتنەکەوە گیانە پاکەکەی سپاردووە".


ش . ر 



PM:01:26:15/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 4384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت