وێستگە نیوز-
بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە لە شنگال، فەرماندەی هێزەکانی یەبەشە و چوار شەڕڤانی دیکەی هێزەکە کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بارەگایەکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال" یەبەشە"یان لە کۆمەڵگەی دگوری بۆردومان کردوەو ئۆتۆمبێلێکیش کراوەتە ئامانج.
لە بۆردومانەکەی سوپای تورکیادا فەرماندەی هێزەکانی یەبەشە کوژراوە.
هاوکات چوار شەڕڤان کوژراون و چوار شەڕڤان و هاوڵاتیەکی مەدەنیش برینداربوون.
ش . ر
PM:01:03:15/01/2020
ئهم بابهته 4096
جار خوێنراوهتهوه