سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشیان تاوتوێ کرد
وێستگە نیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و و شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کۆبوونەوە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشیان تاوتوێ کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کۆبوونەوە و باسیان لە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و هەماهەنگییەکان بۆ رێگریکردن لێی کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٥ ی ١ ی ٢٠٢٠ له هه‌ولێر، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی به سه‌رۆکایه‌تیی جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کونسولی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی، دۆخی ئه‌منیی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات، تاوتوێ کران.
په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ و گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و رۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که تیایدا به‌رده‌وامیی هاوکاریی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرایه‌وه.
ش . ر
PM:12:26:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت