ئیسرائیل: ئێران لە كۆتایی ئەمساڵدا دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی


وێستگە نیوز-
بەرپرسانی ئیسرائیل هۆشداریی دەدەن لە بارەی ئێران كە تا كۆتایی ئەم وەرزە بڕی پێویست یۆرانیۆمی دەستدەكەوێت تا چەكی ئەتۆمی پێ درست بكات.


میدیا ناوخۆییەكانی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد كە لە ئێستادا ئێران مانگانە 100 بۆ 180 كیلۆ گرام یۆرانیۆم دەبیتێنێت، ئەوەش بڕێكی رێگا خۆشكەرەكە بۆ دروستكردنی 25 كیلۆگرام یۆرانیۆمی باڵا، بەوەیش دەتوانێت بۆمبی ناوكی پێ دروست بكات.

بە پێی ئەو سەرچاوە ئیسرائیلیانە لە سەر زاری بەرپرسانی هەواڵگرییەوە، ئێران پێویستی بە شەش مانگ كەمێك زیاترە تا ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هەروەها پێویستی بە دوو ساڵی دیكەیە بۆ دروستكردنی موشەكی هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمی.

بە پێی ئەو سەرچاوە ئێران هیچ پەلە ناكات لە كارەكەی چونكە نایەوێت بچێتە جەنگەوە بەم نزیكانە، سەرەڕای ئەوەی كە ئەگەری دروستبوونی گرژی و هەڵكشانی دۆخەكە لە ئارادایە.

لەو بارەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند كە دەزانن چی لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە دە گوزەرێت، ئێران وا دەزانێت دەتوانێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، بەڵام من دووپاتی دەكەمەوە "ئیسرائیل رێگە بە ئێران نادات ببێتە هەڵگری چەكی ئەتۆمی".

لە كاتێكدا ئێران چاوەڕوانی كاتە بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، بەڵام دۆناڵد ترەمپ كە لە ئێستادا جۆرەها فشاری لەسەر ئێران دروست كردووە لە نوێترین لێدوانیدا باسی لەوە كرد كە ئەوان بە هیچ جۆرێك رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم.

د.ح
 


AM:09:21:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو