فڕۆكه‌كانی توركیا چوارجار له‌سه‌ر یه‌ك گوندێكی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و فڕۆکەکانی تورکیا چوار جار لەسەر یەک گوندێکی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاونیشتمانییان دروستبووە.
 
دانیشتوانی گونده‌كه‌ رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ بۆردومانەکە کاژێر 08:30 خولەک بووە و فڕۆکەکانی تورکیا چوار جار گوندی سگێرێی سەر بە دەڤەری نھێل و قەزای ئامێدییان بۆردوومانکردووە.
 
وتیشی: ھیچ زیانێک بەر خەڵکی مەدەنی نەکەوتووە، بەڵام دەنگی بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لەلای دانیشتوانه‌كه‌ی دروستکردوە.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش بۆردومانەکە بۆ ماوەی 20 خولەک بەردەوامبووە، ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون خەڵکی مەدەنییان لێنەبووە، بەڵام گوندەکانی نزیک شوێنی بۆردومانەکە هەموویان ئاوەدانن و ترس بۆ خەڵک دروستبووە. 


PM:11:22:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت