به وێنه.. ئۆتۆمبێلێك له لۆفهكانی كوڕهتاوڵ ههڵدێرا
ئۆتۆمبێلە هەڵدێراوەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپهڕین رایدهگهیهنێت، كه بههۆی له دهستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیەوە مامۆستایەک لە لۆفەکانی کوڕە تاوڵ هەڵدێراوەو بریندار بووە.
پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بریندارێک بەناوی (م. ر) لە دایک بووی ساڵی 1993 پیشەی مامۆستا دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ئەو شارە کە لەکاتی شۆفێریدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە لە لۆفەکانی کوڕەتاوڵ هەڵدێراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە: بە وتەی کەسوکاری لە دەرەنگانێکی شەوی رابردوو هەڵدێراوە و ئەمڕۆ بەیانی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی ئیسێوە لەکاتی چونیان بۆ دەوام بینیویانە و دواتر مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، باری تەندروستی بریندارەکە ناجێگیرە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
PM:12:24:14/01/2020
ئهم بابهته 3148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت