ئاری جه‌لال: 17 سەرنشینی به‌له‌مه نقومبوه‌كه‌ی په‌ناران، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران ئاشكرایكرد كه 17 له په‌نابه‌رانی ئه‌و به‌له‌مه‌ی رۆژی شه‌ممه له ئاوه‌كانی یۆنان نقوم بووه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند بەلەمەکە رۆژی 11ی ئه‌م مانگه کاتێک ویستویه‌تی لە کەناراوەکانی یۆنانەوە خۆی بگەیەنێتە کەناراوەکانی ئیتالیا، نزیک لە دوورگەی پاکسوسی یۆنان تووشی رووداو بووه، ژمارەی کوردە بێسەروشوێنبووەکانی رووداوەکە بۆ 17 کەس بەرزبووەوە و پێدەچێت ژمارەکە گۆڕانکاری بەسەردابێت".
وتیشی: بەمەبەستی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە خێراتر راپەڕاندنی کاروباری یاسایی و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکان و گەڕانەوەی تەرمی قوربانییەکان پێویستمان بە بەڵگەنامەی عێراقی و روونترین و نوێترین وێنەی رەنگاوڕەنگی ئەو پەنابەرانەیە و داواشی لە هاوڕێیان و کەسوکاریان كرد وێنەیان لەلایە بە زووترین کات بۆیان بنێرن.
ئاری جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دەزگای لوتکە لە رێگەی نوێنەرایەتی فەرمی خۆی و بەهاوکاری باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان کاروبارەکان جێبەجێدەکات و هاوکاری کەسوکاری قوربانییەکانیش دەبین".
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 11ی كانونی دووه‌می 2020، بەلەمێک بە 50 سەرنشینەوە لەدەریای ئایۆنی نزیک دوورگەی پاکسوسی یۆنان ژێرئاوکەوت کە 17 کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەرانیش دەڵێت، چاوەڕوان دەکەن ژمارەکە بەرزببێتەوە.
دوای رووداوەکە پۆلیسی دەریاوانی یۆنان دەستیان بەگەڕان کرد، توانراوە 21 کەس رزگاربکەن و تەرمی 12 کەسیشیان دەرهێناوە.
PM:11:20:13/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت