زانكۆی واست سوتێندرا و هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران یەكتر تۆمەتبار دەكەن


وێستگە نیوز-

دەروازەی زانكۆی واست لەلایەن ژمارەیەك كەسەوە سوتێندار و هێزە ئەمینیەكانیش خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەكات.


بە پێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بۆتەوە دەروازە و پرسەگەی زانكۆی واست رووبەڕووی هێرش كردن بۆتەوە و سوتێندراوە، هێزە ئەمنییەكانی عیراق خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەكەن، لە بەرامبەریشدا خۆپیشاندەران رەتیدەكەنەوە و لایەنگرانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان بەو كارە تۆمەتبار كردووە.

ئەم رووداوە لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی عیراقدایە كە ماوەی سێ مانگە بەغدا و شارەكانی باشووری عیراقی گرۆتەوە، كە خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشكردنی بژێوی دەكەن لەگەڵ گۆڕینی سیتەمی حوكمڕانی.



د.ح

 


PM:01:34:12/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو