مەحمود عوسمان: هەرێمی كوردستان هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق دەدات


وێستگە نیوز-
دکتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، ئەوەی ئاشكراكردووە كە "ھەرێمی کوردستان ساڵانێکە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەدات.


مەحموود عوسمان لە لێدوانێكی بۆ میدیای فەرمی پارتی ئەوەش ڕاگەیاندووە كە "ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە لەسەر خاکی عێراق ئەنجام دران، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێو خۆی عێراقیشیان پەک خستووە، چونکە لە لایەک خۆپێشاندان ھەیە و لە لایەکی دیکەوە عێراقییەکان خەریکی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرێکی نوێن."

بە وتەی ناوبراو "عێراق بەرگەی ئەو ھەموو کێشانە ناگرێت، لەبەر ئەوەی خۆی کێشەی زۆری ھەیە و پێویستی بەوەیە چارەسەریان بۆ بکرێت، ئینجا ئاڵۆزیی نێوان ئەمەریکا و ئیرانیشی ھاتەسەر و زیاتر عێراقی بەرەو ڕەوشێکی ئاڵۆز برد".

مەحمود عوسمان وتیشی: پێم وایە کورد و ھەرێمی کوردستان بەشێک دەبن لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەگەر ئەوانیش بیانەوێ کێشەکانی عێراق چارەسەر بکرێن، چونکە کورد لە عێراقدا پێکھاتەیەکی سەرەکییە و دەتوانێت لە کاتی پرسەکاندا ڕۆڵی خۆی ھەبێت.

ئەو سیاسەتمەدارەی كورد دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ساڵانێکە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق دەدات، کورد ھەمیشە لەگەڵ چارەسەری کێشەکان بووە تا کێشەکان زیاتر ئاڵۆزی بە خۆیانەوە نەبینن."

د.ح
 


PM:11:06:11/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت