وێستگه نیوز زانیاری له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری خشته‌ی مانگی 10ی ساڵی 2019 ی بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاری ورد له‌وباره‌یه‌وه بۆ وێستگه نیوز ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ هه‌ینی، تایبه‌ت به‌سایتی وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ئاینده وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ست ده‌كات به‌مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی 2019 كه به‌هۆی كێشه‌كانی به‌غداو ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌و پاشان پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، مووچه دواكه‌وتووه، به‌ڵام به"دڵنیاییه‌وه له‌سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد هه‌ر وه‌ك خشته‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو پرۆسه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت و به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستپێده‌كات .
لە تازەترین لێدواندا ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم تەنها وتی”لەوانەیە یەك شەممەی داهاتوو مووچە دابەش بكرێت”.
PM:01:38:10/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 16448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت