هه‌رێمی كوردستان: چه‌ند رۆژێك پشوو ده‌بێت
وێستگه نیوز-
به‌پێی خشته‌ی ساڵانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی نوێی خوێندن تاقیكردنه‌وه‌كان له 18ی 1 ی 2020 كۆتاییان پێدێت و له‌و رۆژه‌وه تاوه‌كو 23 مانگ پشووی فه‌رمی خوێندكاران ده‌بێت.
به‌پێی خشته‌كه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دانراوه قۆناغی بنه‌ره‌تی 16 ی مانگ تاقیكردنه‌وه‌كانیان كۆتایی دێت و تاوه‌كو 25 مانگ پشوویان ده‌بێت، به‌ڵام قۆناغه‌كانی تر 18ی مانگ كۆتایی دێت و تا 23 ی مانگ پشوویان ده‌بێت.
به‌پێی خشته‌كه له‌رۆژی 25 ی 1 ده‌بێت ده‌وامی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان به‌ته‌واوی ئاسایی بووبێته‌وه‌و خوێندكار به‌نه‌هاتوو هه‌ژمار بكرێت.
PM:01:14:10/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 32124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت