هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ده‌یه‌وت جامی ئوتومبێله‌كه‌ی ره‌ش بكات ده‌توانێت سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكات
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی هاتووچۆی شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه هه‌موو هاوڵاتییه‌ك به بڕێك پاره ده‌توانێت جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕه‌ش بكات له‌رۆژی 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 وه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت.
فازیل حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به رێگاپێدان به‌ڕه‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێله‌كان له رۆژی 15 ی كانوونی دووه‌می 2020 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كه جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕه‌ش بكات رسومات ده‌درێت به وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچ هاولاتییه‌كیش به‌بێ مۆڵه‌ت ئه‌و كاره بكات بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری لێ ده‌سێنرێت.
بڕی 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی 30% ڕه‌ش كراوه.
ـ بڕی 600 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 2/ب كه ئۆتۆمبێله‌كانیان جام ڕه‌ش ده‌كه‌ن‌و ڕێژه‌كه‌ی 30%.
ـ بڕی 800 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت به‌ڕێژه‌ی 50% بێت.
ـ ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار دیناری عێراقی، ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بڕگه‌ی 2/ب له‌ماده‌ی چواره‌م به‌ڕێژه‌ی 50%.
ـ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌كۆمپانیاوه جامی پشته‌وه‌و ته‌نیشتی سه‌ر سندوق ڕه‌شن به‌ده‌رن له‌م ڕێنماییه
ـ بری 20 هه‌زار دینار ڕۆژانه وه‌ك سزای دواكه‌وتن له‌خاوه‌نی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی جام ڕه‌شكردنه‌وه‌كه‌ی نوێ نه‌كه‌نه‌وه.
ـ بڕی 25 هه‌زار دیناریش وه‌كو ڕسوماتی كارگێری وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی پێشكه‌شكردنی مۆڵه‌تی جام ره‌ش كردن یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت.
فازیل حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر هاوڵاتیانی ئاگادار كرده‌وه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ده‌یه‌وت جامی ئوتومبێله‌كه‌ی ره‌ش بكات ده‌توانێت سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكات له دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی و دانی ڕسوماتی پێویست و ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان جامی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ره‌ش بكات به‌و رێژه‌ی كه‌دیاریكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌م بڕیاره له‌ساڵی ڕابردووه‌وه دراوه، به‌ڵام ئه‌م 15ی مانگه ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
AM:11:21:10/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7328
جار خوێنراوه‌ته‌وه