بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم هۆشدارییەكی تایبەت سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینی بڵاو دەكاتەوە
وێستگە نیوز-
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد كە سبەینێ چوارشەممە شەپۆلێكی باران و بەفر شارەكان و شاخەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەی گەرما 6-7 پلە دادەبەزێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 7/1/2019 بڵاوی كردۆتەوە بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكرایكردووە كە سبه‌ى چوارشه‌ممه له‌كاته‌كانى نیوه‌ڕۆ، كاریگه‌ریی شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات.
ئاشكراشكیرد كە باران به ئاستى جیا جیا ده‌بارێت، له سه‌نته‌رى پارێزگاكان ئاستى باران له‌ماوه‌ى هاتنى ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌رووى 20 ملم ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌یه.
AM:10:48:07/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 17872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت