كه‌ركوك.. داعش هێرشێكی كرد و سێ سه‌ربازی عیراق كوژران و برینداربون


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك، سێ سه‌ربازی عیراق كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه‌.

سەرچاوەیەکی‌ ئەمنی‌ رایگەیاند، ئه‌مشه‌و لە سنوری‌ داقوق لە باشوری‌ کەرکوک چەکدارانی‌ داعش هێرشیانکردوەتە سەر سوپای‌ عیراق و لە روبەڕوبوونەوەی هێزەکەی سوپا و چەکدارانی داعشدا، سێ سەرباز کوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووە.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، چەکدارانی‌ داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی‌ فەوجی‌ سێی‌ لیوای‌ 45ی‌ سوپای‌ عیراق لە نزیک گوندی‌ عەرەب کۆیی‌ سەر بە قەزای‌ داقوق و جگە لە کوژرانی‌ سێ سەرباز، یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه‌، هاوكات سه‌ربازێكی دیكه‌ بێسەروشوێنە و پێدەچێت فڕێندرا بێت.

لەگەڵ ئاڵۆزبونی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ عیراق، دۆخی‌ ئەمنی‌ بەتایبەتی‌ لە ناوچە جێناكۆكه‌كان رووی‌ لە خراپبوون کردووە هێرشی‌ چەکداری‌ و تەقینەوەی‌ بۆمب روویان لە زیادبوون کردوە.


PM:11:51:05/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت