ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركوك روویدا
وێستگه نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ تەقینەوەیەك لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك روویدا و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی كرایە ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تەقینەوەكەی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی دەنگی بووە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی گەیاندووە.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، بۆمبەكە لەكاتی تێپەڕبوونی هێزە ئەمنییەكان لە نزیك پردی غەرناتە لەناوەڕاستی شاری كەركوك تەقیوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكە گەیشتووە.
ئەو تەقینەوەیە لە كاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێکە داعش جموجوڵەکانی لە سنوری پارێزگای کەرکوک زیادکردووە و نائارامی لە ناوچەکەدا زیادیکردووە.
هه‌روه‌ك فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هۆشدارییان داوا له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌ی له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان كشانه‌وه و وه‌ك پێویست هێزه عیراقییه‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه بپارێزن.
هــ. ر
PM:12:06:30/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت