هێزێكی حكومی ئەمڕۆ پاڵاوگە نەوتییەكانی دهۆكیان داخست


وێستگە نیوز-
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو داخستنی پاڵاوگە نەوتییەكانی دهۆك شەوی رابدروو هێزێك جێگیر كراوە و ئەمڕۆ ڕێگە نەدرا ھیچ پاڵاوگەیەکی نەوت کار بکات.


محەمەد تاھیر، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ژینگەی دھۆک،  بۆ میدیای پارتی ئاشكرایكرد "بەھۆی پیسبوونی ژینگەی شارەکەوە شەوی ڕابردوو ھێزێکی تایبەت لە ناوچەی کاشێی دھۆک جێگیر کراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێگە نەدرا ھیچ پاڵاوگەیەک کار بکات".

ئەو بەرپرسە ئاشكرایكرد كە "ئەو ھێزە سەر بە حکوومەتە و بە فەرمانی حکوومەت ھاتوونەتە ناوچەی کاشێ بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە کارکردنی ئەو پاڵاوگانەی بە نایاسایی کار دەکەن و بوونەتە سەرچاوەی پیسی و بڵاوکردنەوەی نەخۆشی بۆ ھاووڵاتیانی دھۆک."

محەمەد تاھیر ئاشكرایكرد كە ئەوان ئەمڕۆ سەردانی دەڤەری کاشێیان کرد و جگە لە یەک پاڵاوگە، ھیچ پاڵاوگەیەک کاری نەدەکرد و ھەموویان داخراون، وتیشی: ھێزە تایبەتەکەی حکوومەتیش لە شوێنی خۆی ماوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، تەنیا ڕێگەیان داوە حەوت پاڵاوگە کار بکەن و ئەوانی تر ھەموویان دادەخرێن، بەڵام ئەو حەوتەش دەبێت بە مەرجەکانی حکوومەت کار بکەن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە لە چەند رۆژی رابردوودا راپۆرتێك لە بارەی خراپی ژینگەی دهۆك لە ئاستی باڵا، بڵاو كرایەوە و هۆشداریی درا لە مەترسییەكانی درا.

د.ح
 


PM:04:56:19/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت