مەزڵوم کۆبانێ: داعش و سوپای تورکیا بە هاوبەشی لە رۆژئاوای کوردستان شەڕیان کردووە

‌مەزڵم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات


وێستگە نیوز- 
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوی داعش لە پاڵ سوپای تورکیادا هێرشیان بۆ بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی لە مانگی ١٠ ی ئەمساڵدا تورکیا ئەنجامیدا.  

لە لیدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی سکای نیوز-ی عەرەبی مەزڵم کۆبانێ وتووشیەتی،  تورکیا "رێگەخۆشکەر" بووە بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی داعش و هەروەک تورکیا بەشێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٥ دا راگەیاندنی جەنگی دژی داعش قبوڵ نەکردووە. 

کۆبانێ دەشڵێت، " تورکیا بووەتە هۆکاری ئاوارەبوونی ملیۆنان سوری و وەرەقەی پەنابەرانیش بۆ هەڕەشەکردن بەرامبەر وڵاتانی خۆرئاوا بەکاردەهێنێت". 

کۆبانێ جەختیشی لەوە کردووەتەوە، " تورکیا پرۆسەی کۆچبەرکردن و پاکتاوی بەرامبەر کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان بەکارهێناوە، تورکیا هەوڵ دەدات خاکی سوریا داگیربکات و بەتایبەتیش رۆژئاوای کوردستان". 

لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا کۆبانێ بە سکای نیوز-ی وتووە، " تا ئێستا گفتوگۆی فەرمی دەستپێنەکراوە، تەنها هەندێک قسە لەسەر رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا کراوە لەلایەن هەردوولاوە". 

دەربارەی پەنابەرانی سوریش دەڵێت " ئێمە ئامادەین پێشوازی لە پەنابەران بکەین لە رۆژئاوای کوردستان تا ئەوکاتەی قەیرانی پەنابەران چارەسەر دەبێت و بۆ ناوچەکانیان دەگەڕێنەوە". 



ش . ر 


PM:02:18:18/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت