خوێندنى باڵا مانگی داهاتو ریزبەندی زانكۆكان دیاری دەكات


وێستگە نیوز- 
ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەکۆبونەوەیەکدا ڕێنماییەکانى بەرزکردنەوەى نازناوى زانستى پەسەند کرد و کاتى پێشکەش کردنى خوێندنى باڵا، دبلۆم و ماستەر و دکتۆراى پەسەندکرد و رۆژى پێنجشەممە "٩-١-٢٠٢٠" بۆ ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان دیارى کرد.

ئەو بریارانەى وەزارەتى خوێندنى باڵا  لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرۆکایەتى  ئارام محمد قادر و، به‌ئامادەبونى سەرۆکی زانکۆ حکومییەکان لە کۆبونەوەى ژمارە (٧) ساڵى (2019) هات.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا ئاماژەى بە ستراتیژ و، بەرنامەى کارى وەزارەت کرد و، ڕایگەیاند: لەماوەى کارکردنمان لەکابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى بالا حەوت کۆبونەوەى ئەنجام داوە و لەم کۆبونەوانەشدا بریارى گرنگ دەرکراون لەبەرژەوەندى گشتى و لەپێناو گەشەپێدانى زیاترى کەرتى خوێندنى بالا، هەموو ئەو بریارانە دەسکەوتى گرنگن و هەمو ئەندامانى ئەنجومەن تیایدا بەشداربون، هەر بۆیە دەسکەوتەکان جێگەى شانازین بۆ هەمو لایەکمان.

سەبارەت بە بڕیارى ژمارە (٣٣) ئەنجومەنى وەزیران کەتایبەتە بە رێکخستنەوەى پەیکەر و میلاکاتى وەزارەتەکان، کارى پێویست ئەنجامدراوە لەریگاى کۆبونەوە لەگەل یاریدەدەارنى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایى بۆ ئەوەى پەیکەر و میلاکاتى دام و دەزگاکانى خوێندنى بالا لەکاتى دیارى کراوى خۆیدا پێشکەشى ئەنجومەنى وەزیران بکرێت و رەچاوى پێداویستى و گەشەکردنى زانکۆکان بکرێت.
هەر لەکۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەت بۆ پەسەندکردنى هەموارى ڕێنماییەکانى بەرزرکردنەوەى نازناوى زانستى دواى پێشکەش کردنى راپۆرتى لیژنەى تایبەتمەند لەوبارەیەوە و گفتوگۆى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت، هەموارى ڕینمایى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى پەسەندکرا.

رۆژى پێنجشەممە "٩-١-٢٠٢٠" ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕادەگەێندرێت

هەر لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە راگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ئەنجومەنى وەزارەت ، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەت کاروبارە هونەری و تەکنیکییەکان رێک دەخەن.
 
دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا پەسەندکرا

دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە پریزنتەیشنێکدا سەرتیب خالس بەرێوەبەرى خوێندنى باڵا لە فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا پڕۆسە و پلانى خوێندنى باڵا/ دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان  ڕوون کردەوە،  کە کۆى گشتى پلانى خوێندنى دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا لەگشت زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بریتیە لە5375 کورسى خوێندن.

دواى گفتوگۆ و هەڵسەنگاندێکى ورد و پێشکەش کردنى سەرنج و پێشنیازەکان، لەلایەن ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا پڕۆسەى پێشکەش کردنى خوێندنى باڵا/ دبلۆم و ماستەر و دکتۆرا بڵاوبکرێتەوە.
 

هاوكات دواى چەسپاندنى کۆنوسى کۆبونەوەکانى ژمارە شەش، تەوەرى سێیەمى کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت کە تایبەت بو بە کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، ئەندامانى ئەنجومەن لەتەواوى کەیسەکان گفتوگۆى زانستیان لەبارەوە ئەنجامدا و بریارى پێویستى بۆ درا.

د.ح
 


AM:09:40:18/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت